ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
23/2/2021 - 10:21
وابڕیاره شاندی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی پڕۆژه یاسای بوودجه و درێژه به گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له باره‌ی پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2021 ،سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، هیشام سوهێل،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراقی بۆ هه‌واڵ گوتی: بوودجه گه‌یشتۆته قۆناغه‌كانی كۆتایی و ته‌نها رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ په‌سندكردنی ماوه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباوه‌ڕدان له رۆژانی داھاتوودا، پشكی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی 2021، یه‌كلایی بكرێته‌وه.