به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 65 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ 65 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 65 دۆلار و 85 سه‌نت و به‌ 64 دۆلار و 36سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:48دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 1،34 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 65 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ 62 دۆلار و 48سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ خاوی برێنت له‌نێوان 66 دۆلار بۆ 67 دۆلار و 27سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 64 دۆلار و 73 سه‌نت بۆ 63 دۆلار و 46 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.​​​​​​​