سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حوسێن حەدۆ دەکات
23/2/2021 - 22:08
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە حەسەن حەدۆ دهكات بۆ کۆچی دوایی خوالێخوشبوو حوسێن حەدۆی برای.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە حەسەن حەدۆ بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخوشبوو حوسێن حەدۆی برای.
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.