وه‌زیری ئه‌وقاف ئه‌و كچه‌ی خه‌ڵات كرد كه‌ هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ركردووه‌ 

له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نیته‌دا ھه‌موو قورئانی پیرۆزی به‌ھاوكاری باوكی له‌به‌ركردووه‌

 د. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی  نه‌دا محه‌مه‌د، ئه‌و كچه‌ی توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دا هه‌موو قورئانی پیرۆز له‌به‌ربكات، خه‌ڵات كرد.

نه‌دا محه‌مه‌د، دانیشتووی ناحیه‌ كه‌له‌كچیی پارێزگای دھۆكه‌، ده‌رچووی زانكۆیه‌ و مامۆستای وانه‌بێژه‌، له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نیته‌دا و به‌ كه‌متر له‌ ساڵێك، ھه‌موو قورئانی پیرۆزی به‌ھاوكاری باوكی له‌به‌ركردووه‌.

ktv
ktv