لە سۆران دەست بەسەر برێكی زۆری كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا

ئەمرۆ 24ی شوباتی 2021 تیمی لیژنەی ئابووری سۆران لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی هەڵگۆرد شێخ نجیب قائمقامی قەزای سۆران، لە چوارچێوەی پلان و چالاكی نوێی لیژنەی ئابووری سۆران سەردانی پیشەوەرو بازارەكانی سۆرانیان كرد.

لەناوچەیەكی دیاری كراودا لە بازارەكانی گەرەكی راپەرین چاودێری چڕیان خستە سەر دوكاندارو فرۆشیارانی ئەو گەرەكە، دوای ماندووبوون و هەولی زۆر توانرا دەست بەسەر برێكی زۆری كەلوپەلی ماوە بەسەرچودا بگرن، زۆری ئەو كەلوپەلانە بریتیی بوون لە كەرستەی جوانكاری و خواردنی بەیانیان و كێك و شیرنەمەنی و كەلوپەلی پاككەرەوە، وێرای دەست بەسەرداگرتن و تۆماركردنی تەواوی كەلوپەلەكان بۆ لەناوبردن سەرپێچی كارانیش ئاگاداركرانەوە بە زووترین كات سەردانی لیژنەی كاردانەوە لە ئۆفیسی سەرەكی لیژنەی ئابووری بكەن، بەمەبەستی كاردانەوەی یاسایی لەگەڵیان و رێنمایی كردنیان بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو دیاردەیە.