Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:26

له‌ کۆڕێک دا..غەفوور مەخموورى دوو کتێبی خۆی بڵاو کردەوە

بریتییە لە کۆى بەرهەمە ئەدەبى و رۆشنبیرییەکانی نووسەر
کوردستان TV
100%

 لە شارى هەولێر، غەفوور مەخمووری نووسەر و سكرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK) لەلایەن (کتێبخانەى ئاشتى)یەوە میوانداری كرا و لە ڕێوڕەسمەکەدا دوو کتێبى چاپکراوى خۆى ناساند و پێشكەشى ئامادەبوانی كرد.

لە کۆڕەکەدا کە کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیر ئامادە بوون، نووسەر غەفوور مەخمووری باسێکی لەبارەی هەردوو کتێبەکەی پێشکەش کرد کە یەکیان بە زمانی عەرەبییە و ئەوی دیکەشیان بە زمانی کوردییە و لە کۆتایی کۆڕەکەدا کتێبەکە بەسەر ئامادەبواندا دابەش کرا.

کتێبى یەکەم بەناوی (هەگبەى مەخموورى) کە بریتییە لە کۆى بەرهەمە ئەدەبى و رۆشنبیرییەکانی نووسەر لە بوارەکانى لێکۆڵینەوەى ئەدەبى و رۆشنبیرى و فۆلکلۆر، هەروەها کتێبى دووەم کە بە زمانی عەرەبییە بەناوی (بصراحه‌) و گوڵبژێرێکى چاوپێکەوتن و دیدارە رۆژنامەوانییەکانی نووسەرە بۆ رۆژنامە و گۆڤارو دەزگاکانى راگەیاندنى ناوخۆ و عەرەبى و بیانى، کە خوێندنەوەیەکە بۆ واقیعى سیاسیى کوردستان لە سى ساڵى رابردوودا".

لە کۆتایی كۆڕەكەدا هەدوو کتێبی (هەگبەی مەخمووری و بصراحه‌) لەلایەن نووسەرەوە پێشەکش بە ئامادەبووان کرا.
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.