وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا هۆشداری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌دات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر رابردوودا سه‌رووی سی و یه‌ك هه‌زار و پێنجسه‌د كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون ئه‌مه‌شی به‌ ئامارێكی مه‌ترسیدار وه‌سفكردووه‌ و له‌وه‌ته‌ی مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه‌ به‌رزترین ئاماری تووشبوونی رۆژانه‌یه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌.

هاوكات ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا بڵاویشی كردۆته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی چل و هه‌شت كاتژمێری رابردوودا حه‌فسه‌د و هه‌شت تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌مه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌ی مردنه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌ فه‌ره‌نسا تۆماركرابێت.

به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا چه‌ندین رێكاری خۆپارێزی توندییان گرتۆته‌ به‌ر له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پیاده‌ ده‌كرێت به‌ تایبه‌ت له‌ شاری دۆنكێرك.

توندكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ فه‌ره‌نسا له‌ كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ سێ ملیۆن و شه‌شسه‌د و شه‌ست و یه‌ك هه‌زار و چوارسه‌د و چل و هه‌شت كه‌س له‌و ژماره‌ش هه‌شتا و پێنج هه‌زار و سێسه‌د و بیست و یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و فه‌ره‌نسا له‌ ریزبه‌ندی شه‌شه‌م وڵاتی جیهانه‌ له‌ ڕووی كاریگه‌ربوونی به‌ په‌تای كۆرۆنا.