بەرەبەیانی ئەمڕۆ ههینی سوپای ئهمریكا به فهرمانی ڕاستهوخۆی سهرۆكى ئهو وڵاته ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ھەندێک بنکەو بارەگای کتائبی حزبوڵڵای عێراقی و کتائبی سهید شوههدای عێراقی لە ناوخاکی سوریا.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ھەندیک بنکەو بارەگای کتائبی حزبوڵڵای عێراقی و کتائبی سهید شوههدای عێراقی لە ناوخاکی سوریا لە وەڵامی ھێرشەکانی ئەو میلیشیایانە بۆ سەر بنکەیەکی ئەمەریکی نزیک فرۆکەخانەی ھەولێر و چەند شوێنێکی تر لە عێراق.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دهڵێت: ئەم هێرشانە وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئەمدواییە دژی کارمەندانی ئەمریکی و هاوپەیمانان لە عێراق و هەڕەشە بەردەوامەکان دژی کارمەندەکانمان، بەدیاریکراوی ئەم هێرشە بووە.
ئەو دوو گرووپەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە لە رۆژهەڵاتی سووریا کرانە ئامانج، یەکێکیان لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، ئەوەی دیکەشیان بۆ پاساوی پاراستنی مەزار و حوسەینییەی شیعەکان لە سووریا دامەزراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.