له‌ عێراق رێژه‌ی مردن به‌ كۆرۆنا به‌رزبۆوه‌

وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی (3248) تووشبووی نوێ و (23) گیانلەدەستدانی کۆرۆنای راگەیاند.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 3248 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 2933 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌ .

23 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.