په‌رله‌مانتارێك: له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بوودجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌سند ده‌كرێت

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

زافر عانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی گوتی: بوودجه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كۆتایی و ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ رێككه‌وتن سه‌باره‌ت پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوودجه‌دا رابگه‌یه‌ندرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: كاره‌كانی دیكه‌ش له‌ چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا كۆتایی پێ دێت.

ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بوودجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌سند ده‌كرێت .

شایانی باسه‌ وابڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانی بكاته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار