Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:32

ئه‌مڕۆ شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌کرێته‌وه

کوردستان TV
100%


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه‌ و داواش له‌ شۆفێران ده‌كات، به‌پێى رێنماییه‌كانی هاتووچۆ لێخوڕین له‌و شه‌قامه‌ بكه‌ن.

 

له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، له‌كاتژمێر 8 ی به‌یانی  ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 28 ى 2 ى 2021 ،  به‌مه‌به‌ستی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ڕوی شوفێران ده‌كرێته‌وه‌. 

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌ شۆفێران سود له‌و شه‌قامه‌ وه‌ربگرن به‌بپێی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ به‌كاری بهێنن، خێراییه‌ش ئۆتۆمبێل لێبخوڕن كه‌ له‌رێگه‌ی هێماكانه‌وه‌ دیاریكراوه‌.

 

هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  خێرایی رێگاپێدراو بۆ لاینی چه‌پ 110 كیلۆمه‌تره‌ له‌كاتژمێرێكدا، بۆ هه‌ردو لاینی ناوه‌ند 100 كیلۆمه‌تره‌ له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها بۆ لاینی لای راستیش، خێرایی رێگاپێدراو 80كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ته‌نها له‌و لایه‌نه‌دا بڕۆن، به‌درێژایی ڕێگایه‌كه‌ش لاینی خزمه‌ت هه‌یه‌ له‌لای ڕاست كه‌ ده‌توانن بۆحاڵه‌تی له‌ناكاو و وه‌ستان به‌كاریبهێنن.

 

شوان عه‌زیز 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.