وه‌زیری ته‌ندروستی: سبه‌ی شه‌و ڤاكسینی كۆڕۆنا ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان


 5 ھەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لە چینەوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان .
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 2 ى 2021 ، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند ، كه‌سبه‌ی شه‌و  
 پێنج هه‌زار ڤاكسینی ( سینۆفارم)ی چینی  ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق .
راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی لەگەڵ گەیشتنی ڤاكسینە چینییه‌كه‌  پێویستی بە ھەندێك پشكنین ھەیە و دواتر بڕیار لە كاتی بەكارھێنانی دەدرێت .
وته‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین به‌شی چاودێڕی چڕ بوو له‌شاری هه‌ولێر كه‌بۆ تووشبووانی كۆڕۆنا گۆڕاو ئاماده‌ كراوه‌.
هه‌روه‌ها د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: بەشێك لەو ڤاكسینانە لەسەر داوای كونسوڵی چین بۆ ئەو ھاووڵاتییە چینیانە بەكاردەھێنرێت كە لە ھەرێمنن.
 وتیشی: نزیكەی چوار ھەزار دانەشی بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكاردەھێندرێت، كە بۆ ھەر كەسێك دوو ژەم بەكاردەھێندرێت، واتە بەشی نزیكەی 2 ھەزار كەس دەكات.

 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: بریاره‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی سێدا كاروانێكی دیكەی ڤاكسین  بگاته‌ هه‌رێمی كوردستاو عێراق، جگە لەوەش حكومەتی ھەرێم  لە ھەوڵدایه‌ بۆ ئەوەی ھەرچی زووە ڤاكسینی پێویست  بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.