پارێزگاری هەولێر: ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی له پاپا فرانسیس لە قۆناغی کۆتایی دایە
28/2/2021 - 18:42
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی له پاپا فرانسیس لە قۆناغی کۆتایی دایە.
لەبارەی هاتنی پاپای ڤاتیکان بۆ عیراق و شاری هەولێر پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی له پاپا فرانسیس لە قۆناغی کۆتایی دایە و لە یەك یان دوو رۆژی داهاتوو تەواو دەبن.
هاوکات پارێزگاری هەولێر هاتنی پاپای بۆ هەولێر بە رووداوێکی گرنگی مێژوویی وەسف کرد.