پۆلیسی هه‌ولێر: ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌یان دامبۆكس و چه‌قۆدا گیرا


پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 2 ى 2021، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌یان دامبۆكس و چه‌قۆدا گیرا.
رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند:لە هەڵمەتێكدا  به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، دەستیان بەسەر دەیان دامبۆكس و چەقۆدا گرت، كە لە هەندێك شوێن كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرا.
گوتیشی: هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت، تا دیاردەی فرۆشتن و هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆكس و سەرجەم ئامرازە قەدەغەكراوەكان بنبڕ دەكرێت.

1