Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:26

ئه‌م نیشانانه‌ هه‌رگیز پشتگوێ مه‌خه‌ 

کوردستان TV
100%

شاره‌زابوون له‌ حاڵه‌تی ئاسایی جه‌سته‌ت له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تیده‌رێكی باش بێت بۆت له‌و كاتانه‌دا كه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بیت، چونكه‌ خێرا ده‌زانیت كه‌ شتێك له‌ جه‌سته‌تدا گۆڕاوه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ پزیشكه‌وه‌ ده‌كه‌یت.
هه‌رگیز هه‌بووه‌ هه‌ستبكه‌یت كه‌ نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كت تێدایه‌ كه‌ پێویسته‌ خێرا بڕۆیت بۆ نه‌خۆشخانه‌؟ یان تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووبیت بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بیت؟ بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ گرنگه‌ كه‌ نیشانه‌ گرنگه‌كانی نه‌خۆشییه‌كان بناسیته‌وه‌.
به‌پێی بابه‌تێكی ماڵپه‌ڕی مایۆ كلینیك، ئه‌م نیشانانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ جه‌سته‌تدا ده‌ركه‌وتن نابێت پشتگوێیان بخه‌یت و پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
١. زۆر جار پله‌ی گه‌رمی له‌ش ئاگادار كردنه‌وه‌ بێت بۆ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار وه‌كو شێرپه‌نجه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ سێ رۆژی خایاند، پله‌ی گه‌رمی له‌ش له‌ ٣٩.٤  پله‌ زیاتر به‌رزبوه‌وه‌ پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت  شتێكی ئاسایییه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كم بێت . 
٢. پرته‌پرتی رووناكی له‌پێش چاودا، ئه‌گه‌ر كێشه‌ت له‌ بینایتدا بۆ دروستبوو و له‌ نێوان ٢٠ بۆ ٦٠ خوله‌كی خایاند ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ پزیشكه‌وه‌ بكه‌یت، كێشه‌كه‌ ده‌كرێت په‌ڵه‌ی زۆر رووناك بێت له‌ پێش چاوتدا یاخ پرته‌پرتی رووناكی بێت.
٣. هه‌ناسه‌ ته‌نگی، ئه‌گه‌ر له‌پڕ و بێ هیچ هۆكارێك هه‌ستت به‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كرد ره‌نگه‌ نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بێت وه‌كو هه‌بوونی كێشه‌ له‌ سییه‌كان، نه‌خۆشی بۆڕی هه‌وا، مه‌ینی خوێن له‌ گه‌روودا، نه‌خۆشی دڵ، به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ كاتی ئاساییدا به‌ هه‌مان شێوه‌ بوو.
٤. خێرا تێربوون، كاتێك ته‌نها به‌ خواردنی چه‌ند پاروویه‌ك هه‌ستت به‌ تێربوون كرد دوای هه‌وڵدان بۆ خواردنی زیاتر دڵت تێكه‌ڵهات یا تووشی رشانه‌وه‌ بویت ئه‌وا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت ره‌نگه‌ نیشانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس بێت.
٥. كێشه‌ی ریخۆڵه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌ گۆڕانكاری كرد له‌ ره‌نگی پیساییكه‌تدا یا خوێنت بینی و ئازارێكی زۆر له‌ ریخۆڵه‌كانتدا هه‌بوو ده‌كرێت نیشانه‌ی هه‌بوونی به‌كتریا بێت له‌ ریخۆڵه‌كانتدا، یا نیشانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن بێت.
٦. دابه‌زینی كێش له‌خۆڕا، دابه‌زینی له‌ناكاوی كێش ده‌كرێت نیشانه‌ بێت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌، جگه‌ر، شێرپه‌نجه‌ یا خه‌مۆكی.
٧. گۆڕانی كه‌سایه‌تی یا سه‌رلێشێوان، له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سه‌رنجدان، لاوازبوونی بیركردنه‌وه‌ و له‌ده‌ستدانی بیره‌وه‌ریدا پێویسته‌  پزیشكی پسپۆڕ ببینیت.  
ئا/شه‌هلا ره‌شید   
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.