خوان لاپۆرتا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنی به‌رپرسانی بارسێلۆنا راگه‌یاند


 سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك و به‌رپرسانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی پێشووتری یانه‌كه‌و كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بارسا له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ چاوی ڕێزه‌وه‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ی پۆلیس و ده‌زگا دادوه‌ریه‌كانی ئیسپانیا ده‌ڕوانن.
 گوتیشی، له‌ هه‌ر پێشهاتێكی له‌م شێوه‌یه‌دا نابێت زوو بڕیاربده‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت چاوه‌ڕوانی دادگا بكه‌ین تا بزانین ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون تۆمه‌تبارن یان بێتاوان، بۆیه‌ ته‌نها دادگا ده‌توانێت بڕیاری كۆتایی و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ له‌مباره‌وه‌ بدات.
 هه‌روه‌ها لاپۆرتا خه‌مباری خۆی بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م جۆره‌ ڕێوشوێنانه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر ناوبانگی یانه‌ی بارسێلۆنا.
جێگای باسه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پۆلیس و ده‌زگا دادوه‌ریه‌كانی ئیسپانیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوای كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نوێی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت .