دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د ره‌زا حه‌مه‌ غه‌ریب

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د ره‌زا حه‌مه‌ غه‌ریب

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای كوردستان و شۆڕشی ئه‌یلوول(محه‌مه‌د ره‌زا حه‌مه‌ غه‌ریب) مان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

2ـی3ـی2021

..............................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌رێم

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی، شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌رێم

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (عایشه‌ عومه‌ر محه‌مه‌د) هاوژینی شه‌هید (ئه‌حمه‌د مه‌رێم)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

2ـی3ـی2021