نرخی 100 دۆلار ده‌بێته‌ 150 هه‌زار دینار ؟

شاره‌زایه‌كی ئابووری پێیوایه‌ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته‌ 150هه‌زار دینار.

راسم عگێدی، شاره‌زای ئابووری ده‌ڵێت:بوودجه‌ نرخی 100 دۆلاری به‌145هه‌زار دینار دیاریكردووه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی بوودجه‌، نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 150هه‌زار دینار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها حسێن عه‌قابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مان ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان نرخی دۆلار له‌سه‌ر نرخه‌ تازه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نرخی دۆلار به‌بڕیاری په‌رله‌مان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌تایبه‌تمه‌ندی بانكی ناوه‌ندی عێراقدایه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار