باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌: ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم شارەکان ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت .
كه‌شناسی راشیده‌گه‌ێنێت: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 19 پله‌ ، دهۆك 16 پله‌ ، سلێمانی 19 پله‌ ، كه‌ركوك22 پله‌.
سبه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر20 پله‌ ، دهۆك 14 پله‌ ، سلێمانی 20 پله‌ ، كه‌ركوك 23 پله‌ .