ئه‌مریكا دژه‌ مووشه‌كی ئه‌فنگه‌ر له‌ عێراق و سووریا بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی فۆربس ، له‌هه‌مبه‌ر زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كان كه‌ له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت،ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژه‌ مووشه‌كی ئه‌فنگه‌ر-ی گه‌ڕۆك له‌ سوریاو عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ ده‌ڵێت: سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی كورت مه‌ودای ئه‌فنگه‌ر،باشترین سیسته‌مه‌ و به‌ ئاسانی ده‌توانی پارێزگاری له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا وعێراق بكات،به‌تایبه‌تی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه‌ فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان دروستی ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ سیسته‌می دژه‌ مووشه‌كی ئه‌فنگه‌ر، بۆ پارێزگاری كردن له‌سوپای پیاده‌ی ئه‌مریكی له‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و هێلیكۆپته‌رو رۆكێتی كرۆز، دروست كراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار