هەولێر.. هاووڵاتيیەکی شاری سلێمانی لە مردن ڕزگار دەکرێت

له‌ لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ پێشوازی لێكرا

دوای ئه‌وه‌ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕ پێنجشه‌ممه‌، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری سلێمانی ویستی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه‌ خۆی فڕێداته‌ خواره‌وه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی بێنێت.

دواتر به‌ هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌ و قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێره‌وه‌ ڕێگری له‌و هه‌وڵه‌ كراو توانیان ژیانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕزگار بكه‌ن.

دوای ڕزگاركردنیشی له‌ هه‌وڵی خۆكوشتنه‌كه‌  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌و هاووڵاتییه‌ كرد و هاوكاری كرد.

8688