‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری دیانا ڕێز له‌ ھونه‌رمه‌ند "وه‌لی دۆسكی " ده‌گرێت

 شاندێك له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری دیانا وژماره‌یێك له‌ ھاوڕێ و ھاوپیشانی مامۆستا و ھونه‌رمه‌ندی ناسراو وه‌لی دۆسكی، سه‌ردانی ماڵی ناوبراویان كرد و سوپاس و ڕێزی سه‌نته‌ری دیانایان پێ به‌خشی، وه‌ك ڕێزێك بۆ خه‌باتی ئه‌م ھونه‌رمه‌نده‌ كه‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌ به‌رده‌وامه‌، ھه‌روه‌ھا وه‌كه‌ پێزانینێك به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه‌ جه‌نابیان بینیویانه‌ وده‌بینن له‌ قوڵكردنی گیانی ته‌بایی وبه‌یه‌كه‌وه‌ ژیان به‌ تایبه‌تی له‌ شارۆچكه‌ی دیانا.

لای خۆیه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند وه‌لی دۆسكی ئه‌م سه‌ردانه‌ برایانه‌ زۆر به‌به‌رزی نرخاند و ھیوای سه‌ركه‌وتنی خواست بۆ سه‌نته‌ری رۆشنبیری دیانا.

هونه‌رمه‌ند وه‌لی حسن علی علی ناسراو به‌ (وه‌لی دۆسكی) له‌ ساڵی 1957 له‌ ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆرله‌ دایك بووه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌توانی به‌ هونه‌ری گۆرانی گووتن له‌رێگه‌ی ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌كه‌ی، حه‌یامێكه‌خۆی به‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاشنا كردوه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌هۆی ئاوازی ره‌سنی كوردی و هه‌ڵبژاردنی ، تێكسته‌ نه‌مره‌كان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ نێو  كاروانی گۆرانی كوردی هه‌یه‌.