ته‌ندروستی عێراق: زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوو تایبه‌ت به‌ تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌.
 
ئه‌مرۆ هه‌ینی 2021-3-5 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 5127 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا 30 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه‌، 3134 تووشبووش به‌ ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه‌.