باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مه‌تران مار ره‌بان ئه‌لقه‌س ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، جه‌نابی مه‌تران مار ره‌بان ئه‌لقه‌س، مه‌ترانی كه‌نیسه‌ی كلدانی كاپولیكی له‌ دهۆك و ئامێدی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوونی به‌ڕێز(مه‌ریم نیسان یوسف) دایكی خۆشه‌ویستی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و برا و خوشكانی مه‌سیحی ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خوشك و برایانی مه‌سیحی به‌سه‌ر بكاته‌وه‌، گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

باره‌گای بارزانی
5ـی3ـی2021