هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئۆپەراسیۆنێکیان ئه‌نجامدا

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ر به‌ یه‌كه‌ی هه‌شتا، ئۆپەراسیۆنێکیان لە باشووری چیای قەرەچووغ ئه‌نجامدا، بۆ راماڵینی پاشماوه‌كانی داعش.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كه‌ی هه‌شتای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند كه‌ لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ھێزەکانی ھەشتای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری شەش بە مەبەستی ڕاماڵینی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان لە باشووری چیای قەرەچووغ ئه‌نجامدا.

سەرەتا دۆڵ و ئەشکەوتەکانیان پشکنی و بۆ دابینکردنی ئەمن و ئاسایش هاووڵاتییان له‌هه‌رێمی كوردستان ژیانی خۆیان خستە مەترسییه‌وه، چونکە چالاکییەکانی داعش لە سنووری مەخموور ـ کەرکووک بەم دواییانە زیادی کردووە.

پێشمەرگە قارەمانەکان شان بەشانی ھێزی ھاوپەیمانان بەردەوام گوشار دەخەنە سەر تێرۆریستانی داعش بۆ ئەوەی مەترسییان لەسەر ھەرێمی کوردستان نەبێت.