ئه‌مریكا له‌كات و ساتی گونجاو‌دا وه‌ڵامی هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌داته‌وه
6/3/2021 - 10:57
جۆن كێربی،وته‌بێژبه‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن ) گوتی: ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كات و ساتی گونجاو‌دا ،وه‌ڵامی هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌داته‌وه.
هه‌روه‌ها كێبری جهتی كرده‌وه كه ئه‌مریكا بایه‌خ بهگرژبوونی دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران نادات،به‌ڵكو بایه‌خ به پاراستنی هێزه‌كانیان و به‌رده‌وام بوونیان له‌عێراق ده‌دات.
هه‌روه‌ها وته‌بێژبه‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا گوتیشی: ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هێشتا له لێكۆڵینه‌وه له‌هێرشه‌كان به‌رده‌وامن و واشنتن به‌ر له‌كۆتایی هاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ناوی هیچ لایه‌نێك ناهێنێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار