شاره‌زایه‌كی ئابووری عێراق : نرخی دۆلار به‌مزووانه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی جارانی

ساڵح هاشمی،شاره‌زای بواری ئابووری عێراق ده‌ڵێت: به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت،كۆتایی به‌ كورتهێنانی دارایی ده‌هێنێت.

ساڵح هاشمی له‌ لێدوانێكیدا به‌ ئاژانسی نیشتمانی عێراقیی بۆ هه‌واڵیی رایگه‌یاندووه‌ : به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و گه‌یشتنی به‌ به‌رزترین ئاست،ئابووری ده‌بووژێنێته‌وه‌و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتیشی: دابه‌زاندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار،سیاسه‌تی حكومه‌ته‌ بۆ چالاككردنی ئابووری و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری عێراق ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌مزووانه‌ نرخی دۆلار بۆ نرخه‌ كۆنه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار