Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:37

ئاگادارییەک له‌هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبێلی علوج و ژمارە کاتی و بێ سەرەتایان هەیە

کوردستان TV
100%


فاڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت، بەپێی بڕیارێك، دەبێت سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تۆمارنەكراو، بێ سەرەتا، ژمارە كاتی، بێ ئاڕم و كارتن، لە رێككەوتی (7/3 – 25/3) سەردانی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بكەن بە مەبەستی پشكنین و سەرژمێریكردنیان.
 راشیده‌گه‌ێنێت، هەر كەسێك لە ماوەی دیاریكراودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ نەكات، بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی خۆی، كە لە داهاتوودا دیاریدەكرێت.
بەپێی بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، پشكنینەكان تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و پیكاب دەبێت، هیچ كەسێكیش ناتوانێت زیاتر لە دوو ئۆتۆمبێل بەناوی خۆیەوە بكات، خاوەنی ئۆتۆمبێلیش پێویستە ساڵیانەو رەگەزنامەی عێراقی یان كارتی نیشتمانی پێبێت، پشكنینیش تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێل (2002 – 2018) دەكرێت.
طوتةبيَذي هاتووضؤي هةوليَر ئاماذة بؤ ئةوةش دةكات، بڕیارەكە هەمو ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوو بێ سەرەتاكان دەگرێتەوە بەمەلیكەشەوە بەئۆتۆمبێلی ئەوروپیشەوە، سەبارەت بە ژمارەكردنیش لەبڕیارەكە بەهیچ شێوەیەك باسی ژمارەكردن نەكراوە، بەڵكو جارێ تەنها سەرژمێری و پشكنینی ئۆتۆمبێلەكانە.
سەبارەت بەوەی كە ئایا ئۆتۆمبێلی تۆماركراوی شارەكانی تری عێراقیش هەر ئۆتۆمبێلێك تۆماركرابێت لەعێراق و بەڵگەنامەی ئوسولی هەبێت ئەو سەرژمێریە نایگرێتەوە، دەربارەی مۆدیلی خوار (2001) یش ئەو سەرژمێریە نایانگرێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.