Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 14:11

شاندێکی حکوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


 گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بە مەبەستی ھەماھەنگیکردن و چارەسەری گرفتی نێوان ھەردوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق و ھەرێم و دروستکردنی چەند لیژنەیەک بۆ چارەکردنی گرفتەکان، بڕیارە شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.

فەتحی مەجید، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، بڕیار دراوە چەند لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەردوو وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی عێراق دروست بکرێن، بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی لە بواری بازرگانی لە نێوان ھەردوولا ھەن بە ھاوبەشی چارەسەریان بکەن، ئەمەش دەبێتە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ بووژانەوەی کەرتی بازرگانی.

 گوتیشی: بڕیارە ھەر گرفتێک ھەبێت لە بواری بازرگانی لە نێوان ھەردوو لا، لیژنە ھاوبەشەکان کە ئێستا سەرقاڵی دروستکردنین، چارەسەری بکات و ھیچ گرفتێک لە نێوان ھەردوولا نەمێنێت، بۆیە ئێمە سەردانی بەغدامان کرد و بڕیارە لە زووترین کاتیشدا شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی بتوانین بە زوویی ئەو کێشانەی ھەن، چارەسەریان بکەین.

 باسی لەوەش کردووه‌: پێشتر بازرگانانی ئێمە کە کەلوپەلیان دەبرد بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق، کە مۆڵەتیان لای ئێمە ھەبوو، ئەگەر مۆڵەتی بەغدایان نەبووایە، رێگرییان لێ دەکردن، بەڵام ئێستا ئەوەی مۆڵەتی حکوومەتی ھەرێمی ھەبێت، رێگری لێ ناکەن و ئەو کێشەیە چارەسەر کرا، بۆیە ھەر گرفێتک ھەبێت، ئەو لیژنانە چارەسەری دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.