Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:33

پەکەکە 6 ئەندامی خانەوادەیەک بە بارمتە دەگرێت

کوردستان TV
100%


ماوەی دوو مانگە خێزانێکی شەش کەسی لە کۆبانێی كوردستانی سوریا، لەلایەن ھێزەکانی سەر بە پەکەکە، وەک بارمتە زیندانیکراون.
 پەکەکە لە بەرامبەر ئازادکردنیان، داوای خۆڕادەستکردنی کوڕێکی ئەو خانەوادەیە دەکات بە ناوی (سوفیان حوسێن حەسەن)، کە پێشتر کادری ھەسەدە بووە و بەرپرسی فەرمانگەی داراییان بووە، بەڵام ماوەی زیاتر لە دوو مانگە سۆفیان ھەڵھاتووە و كۆبانێی بەجێ ھێشتووە.

ناو و تەمەنی ئەو کەسانەی گیراون:

- حسێن حەسەن عەباس، باوکی سوفیان تەمەن (53) ساڵ
- زەکییە محمود خەلۆ، دایکی سوفیان تەمەن (50) ساڵ. 
- خشان محمود خەلۆ، خاڵی سوفیان تەمەن (39) ساڵ. 
-فەرھاد حسێن حەسەن، برای سوفیان تەمەن (35) ساڵ. 
- دەلیل حسێن حەسەن، برای سوفیان تەمەن (28) ساڵ. 
حەسەن حسێن حەسەن، برای سوفیان تەمەن (21) ساڵ. 
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ئەمە دووەمین دۆسیەی بەبارمتەگرتنی خێزان و خانەوادەی کادیرە ھەڵھاتوووکانی ھێزەکانی نزیک لە پەکەکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان، دووھەمین ڕووداوی ھاوشێوە لە مانگی یەکی (2021) لە منبجی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداوە و خانەوادەیەکی ھەشت کەسی، کە سێ منداڵی تەمەن خوار شەش ساڵانی تێدایە، بە بارمەت دەستگیرکراون و داوای خۆڕادەستکردنی کوڕەکەیان دەکەن بەناوی (نیداڵ محمود ئیبۆ).

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.