دیێگۆ شوارتزمان گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ئه‌رژه‌نتین

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان


 
یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی دیێگۆ شوارتزمان گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ئه‌رژه‌نتین له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، شوارتزمانی پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ لوكاس كلاینی سلۆڤاكی و پۆلێنكراوی دووسه‌دو نه‌وه‌دویه‌كه‌مینی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێر‌و بیست وپێنج خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش چوار، شه‌ش دوو بوو، له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایدا، شوارتزمان ڕووبه‌ڕووی خاومی موناری ئیسپانی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی دووه‌مدا، سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر فرانسیس تیافۆی ئه‌مه‌ریكی تۆماركرد .