ڤیان سه‌بری : هاووڵاتیانی هه‌رێم وه‌ك هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق چاوه‌ڕێی په‌سندكردنی بوودجه‌ن

هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته‌ ئاسته‌نگ بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێك كه‌ سه‌رجه‌م مافه‌ یاساییه‌كان له‌خۆبگرێت

 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبوونی خۆی به‌ شه‌فافییه‌ت و ئاشكراكردنی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی له‌ پێناو په‌له‌كردن بۆ په‌سنكدكردنی بوودجه‌ ده‌ربڕیوه‌.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی گوتی: هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته‌ ئاسته‌نگ بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێك كه‌ سه‌رجه‌م مافه‌ یاساییه‌كان و ده‌ستووریییه‌كان به‌بێ فشار له‌خۆبگرێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ،چاوه‌ڕێی په‌سندكردنی بوودجه‌ن كه‌ هه‌مووان به‌بێ سه‌پاندنی ئیراده‌ی سیاسی، كۆك بن له‌سه‌ری.

هاوكات ڤیان سه‌بری جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبوونی خۆی به‌ شه‌فافییه‌ت و ئاشكراكردنی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی له‌ پێناو په‌له‌كردن بۆ په‌سنكدكردنی بوودجه‌ ده‌ربڕیوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار