له‌رووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێری تراكتۆرێك گیانی له‌ده‌ستدا


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ له‌رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌ێنێت:  به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌8 ى 3 ى 2021،  بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێك لە سەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە - هەورامان نزیك بازگەی دەرەشیش، كه‌بووه‌ هۆی گیانی له‌ده‌ستدانی شۆفێری تراكتۆره‌كه‌.
راشیده‌گه‌ێنێت: هۆکاری ڕووداوەکەش بەهۆی پابەند نەبون بووە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوه.