نووسه‌ر حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامی 27هه‌مین كتێبی خۆی چاپ و بڵاوكرده‌وه‌

به‌ناوی (كردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان)

 نووسه‌ر حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامی، 27هه‌مین كتێبی خۆی به‌ناوی (كردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان) چاپ و بڵاو كرده‌وه‌ .


ناوه‌رۆكی كتێبی  (كردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان)  ته‌رخان كراوه‌ بۆ ‌هزر  وفه‌لسه‌فه‌ له‌ 126 لاپه‌ره‌ پێك دێت، له‌ چاپخانه‌ی  ڕۆشنبیریی شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌ركی نووسه‌ر چاپكراوه‌. ‌


شایانی باسه‌ نووسه‌ر حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامی، تائێستا خاوه‌نی 27 كتێبی چاپ كراوه‌ كه‌ ‌بواره‌كانی: په‌روه‌رده‌، شانۆگه‌ری، لێكۆڵینه‌وه‌،ئه‌ده‌بی منداڵان، ڕۆمان فه‌لسه‌فه‌، لۆجیك و یاده‌روه‌ری له‌خۆ ده‌گرێت.