ده‌رهێنه‌ر "زه‌هاوی سه‌نجاوی " باشترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی( فیلمی تێمپۆ)ی پێبه‌خشرا

به‌ڵگه‌فیلمی (منداڵیی عیماد)  له‌ ده‌رهێنانی  هونه‌رمه‌ند"زه‌هاوی سه‌نجاوی"  خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی( فیلمی تێمپۆ)ی پێبه‌خشرا كه‌ گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵه‌ له‌ وڵاتی سوێد. 


به‌ڵگه‌فیلمی "منداڵیی عیماد" له‌ ده‌رهێنانی زه‌هاوی سه‌نجاوی ، باس له‌ چیرۆكی منداڵێكی رزگاربووی ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌گێڕێته‌وه‌ فلیمه‌كه‌ به‌ زمانی كوردییه‌ ژێر نووسی به‌ ئینگلیزی له‌گه‌ڵ دایه‌. 


فێستیڤاڵی  نێوده‌وڵه‌تی تێمپۆ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین فێستیڤاله‌كانی سوێده‌ له‌ بواری به‌ڵگه‌فیلم و به‌ پشتگیری ئه‌نستیتۆی فیلمی سوێد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، ئه‌مساڵ 90 به‌ڵگه‌فیلم تێیدا به‌شداربووه‌. 
شایانی باسه‌  ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا  فیستڤاڵه‌كه‌به‌ ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو.