گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا تۆپبارانی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا ده‌كه‌ن

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌نگی ئه‌مریكا گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ تۆپـبارانێكی قورسی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا و تۆپبارانه‌كه‌ش ناوجه‌رگه‌ی شارۆچكه‌كه‌شی گرتووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆی برینداربوون و گیان له‌ده‌ستانی خه‌ڵكی سیڤیل.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن  كه‌ له‌بۆردوومانه‌كه‌دا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌ك كه‌سی سیڤیل-ش برینداربوون.

111

هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌شڵێن: ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ به‌ پاڵپشتی سوپای توركیا هه‌وڵیان دابوو به‌ ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌كه‌ پـێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانیان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌ له‌ ئاكامدا 19 چه‌كداری گروپه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا كوژراون.