د. فازڵ نەبی: دۆخی دارایی عێراق باشە، بەڵام پلانی جێبەجێکردنی باشی نییە

د. فازڵ نەبی لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی کاتژمێر 20ـی کوردستان تیڤی رایگەیاند: دۆخی دارایی عێراق ئێستا زۆر باشە" بە بەردەوامی گەر نرخی نەوت سەرووی 60 دۆڵار بووبێت دۆخی دارایی عێراق باش بووه‌ هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی قه‌یرانی دارایی عێراق گووتی عێراق توشی قه‌یران نابێت ئه‌گه‌ر پلانی باش هه‌بێت و ئه‌و مه‌ترسیه‌ش ده‌ڕه‌وێته‌وه‌ كه‌ پیشبینی كراوه‌ی توشی قه‌رزێكی زۆر ببێته‌وه‌.

د. فازل گووتیشی: گەر پلانی بوودجە بە باشی جێ بەجێ کرابووابە ئەوا دۆخی دارایی عێراق زۆر باشتر دەبوو لە وەی ئێستا تێی دایە، لەم کاتەدا نەدەبوو بوودجەیەکیان دروستکردبا بە 164 ترڵیۆن.

د. فازڵ لە بارەی نرخی دۆڵار گووتی: دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆڵاری ئەمریکی هەڵەیەکی زۆر گەورەی حکومەتی عێراق بوو لەم دۆخەی ئێستادا، زۆبەی بەرپرسانی عێراقیش دژی ئەم بریارە بوون بەڵام بەشێک لە دەسترۆیشتووەکان فشاریان خستبووه‌ سه‌ر بانکی ناوەندی، کە هۆکارەکەی ئەوە بوو سەدا 90ـی دەستکەوتی دارایی عێراق بەندە بە دۆڵار کە نەوت هەر بە دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێ، حکومەت بیری لە بەرپرسیاری بەرامبەر بە هاوڵاتیان نەکرد کە کاریگەریەکی زۆری لە بژیوی ژیانی هاووڵاتیان دروسست کرد.

 

دارشتنی: لێزان ژیار سرێشمەیی