له‌ كه‌ركووك گڵکۆی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد عه‌لی مه‌ردان شێوێندرا

له‌به‌رامبه‌ر شێواندنی گڵکۆی هونه‌رمه‌ند "عه‌لی مه‌ردان " گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئه‌نجامدرا.

چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، گڵکۆی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد، "عه‌لی مه‌ردان"یان له‌ گۆڕستانی شێخ محیه‌دین له‌ شاری كه‌ركووك شێواندووه‌.

له‌به‌رامبه‌ر شێواندنی گۆڕی هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی كه‌ركوك ، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان له‌ گۆڕستانی شێخ محێدینی شاری كه‌ركوك رێكخست.

له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی كه‌ركوك داوایان له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی كه‌ركوك كرد لێكۆڵینه‌وه‌ له‌شێواندنی گۆڕه‌كه‌ی عه‌لی مه‌ردان بكه‌ن.

111

هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان،مامۆستای مه‌قام، له‌ ساڵی 1904 له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌كیه‌ی شێخ عه‌لی له‌ كه‌ركووك له‌دایك بووه‌ و له‌ ژیانیدا چه‌ندین گۆرانی و به‌تایبه‌تی مه‌قامی پێشكه‌ش به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه‌ و له‌ ساڵی 1981 كۆچی دوای كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی شێخ محیه‌دینی شاری كه‌ركووك نێژراوه‌.