نوێترین به‌رهه‌می عه‌باس زه‌ندی به‌ناوی وه‌رزه‌كان چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

"وه‌رزه‌كان"  كۆمه‌ڵه‌ شیعرێكه‌ تایبه‌ت به‌ منداڵان و مێرمنداڵان، نوێترین به‌رهه‌می عه‌باس زه‌ندی نووسه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.

كتێبی"وه‌رزه‌كان"  16 لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌ 25 وێنه‌ رازاوه‌ته‌وه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رزه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییان، و ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كوردستان چوار وه‌رزی ساڵ به‌ جوانی ده‌رده‌كه‌وێت.

نووسه‌ر و وێنه‌كێشی ئه‌م كتێبه‌ "عه‌باس زه‌ندی" و به‌ هاوبه‌شی له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌زگای چاپه‌مه‌نیی "ویهان و مانگ"، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

عه‌باس زه‌ندی خه‌ڵكی شاری سنه‌یه‌ خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌یه‌، پێشتر له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، وه‌كو :خوا له‌ كوێیه‌، مشك و پشی، سه‌گه‌ڕه‌ش و كاكه‌ شوان، جووجه‌ڵه‌ زه‌رده‌، قۆخ، یادی به‌خێر ئه‌و رۆژانه‌، داد و بیَداد.

ئا- كامران