بەڤیدیۆ.. كچێكی بریتانی كاتێك گوێی له‌ده‌نگی بانگ ده‌بێت ده‌ست به‌گریان ده‌كات

كچێكی بریتانی سه‌ردانی ‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی شاری ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات و كاتێك گوێی له‌ده‌نگی بانگ ده‌بێت، ده‌ست به‌گریان ده‌كات و خۆی پێ راناگیرێ.

به‌گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ كه‌ناڵی RIFISION TV له‌ یوتیوب بڵاویكردۆته‌وه‌، كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ بریتانییه‌ له‌كاتی گوێبیستبوونی له‌ بانگ دیارده‌كه‌وێ.

كچه‌كه‌ له‌كاتی گوێبیستبوونی له‌ بانگدانه‌كه‌، ده‌ست ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌م و چاوی و ده‌ست به‌گریان ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌ی خودایه‌ ئه‌مه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌،به‌ڕاستی ئه‌مه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار