یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 64 دۆلار و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا


یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان له‌ یه‌كه‌م رۆژی كاردا، به‌ 64 دۆلار و 03 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5 ى 4 ى 2021، به‌ به‌راورد به‌ رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا 1،28 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 64 دۆلار و 03 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ 60 دۆلار و 72 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 64 دۆلار و 23 سه‌نت بۆ 64 دۆلار و 49 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 63 دۆلار و 97 سه‌نت بۆ 63 دۆلار و 71 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.