مریەم خان یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی کورده کەبەرهەمی تۆمارکردوە


میژوو ئەمەی نوسیوەتەوە کە (مریەم خان) یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی کوردە کە بۆ یەکەمین جار بەرهەمی تۆمار کردوە لەسەر قەوان یان گرامافۆن، ئەمەش بۆ (مریەم خان ) و تۆژەرانی ئەو بوارە گرنگی خۆی هەیە، کە ئەو خانمە لە چ ئاستێکدا بووەو، چۆن مێژووی بۆ خۆی تۆمار کردوە هەر لە یەکەمین بەرهەمی تۆمار کراوو شکاندن ریچکەی باوو هاتنە پیشەوەی بە جورئەتیکی گەورەوە.

(مریەم خان) (مریەم کچی مەحەمەدی کوری ئەحمەدی بۆتانی )لە دایک بووی سالی (1904) لە باکوری
کوردستان شاری (جزیرەی بۆتان) ە لە گوندی (دیر گولی) لە دایک بوە و ژیانی منداڵی لە دیاربەکر بەسەر بردووە.
بە هۆی شەری جیهانی یەکەمەوە خانەوادەی مریەم خان بەرەو سوریا کۆچ دەکەن و لە(دیمەشق) بۆ ماوەیەک نیشتە جێ دەبن دواتر لە ساڵی (1924) دێنە باشووری کوردستان و لە (زاخۆ) نیشتە جێ دەبن.
بە هۆی حەزو ئارەزوو بەهرەو توانای هونەریەوە کاتێک دەبیستێت لە بەغدا کۆمپانیایەکی گۆرانی تۆمارکردن دامەزراوە بە ناوی (ئۆدین و بەیزافۆن)بەرەو بەغدا کۆچ دەکات و لە گەرەکی (باب الشرقی) مالێکی خنجیلانە دادەنێ و لە ساڵی (1930) چەندین (لاوک و بەستە) لەسەر قەوان تۆمار دەکات، دواتریش لە رادیۆی بەغدا چەندین ئاهەنگ ئەنجام دەداو ئەبنە بەرهەمی تۆمار کراوی ئەو خانمە گۆرانیبیژە، لەو ئاهەنگانەدا چەندین بەرهەمی لەگەڵ هونەرمەندان ( مەحەمەد عارف جەزیری و حەسەن جەزراوی و ئەلماس مەحەمەد) تۆمار کردوە.
لە مانگی تەمووزی ساڵی (1949) لە تەمەنی (40) ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیەکی کوشندەوە لە بەغدا کۆچی دوایی دەکات.
ئەمانەی خوارەوە نمونەی چەند بەرهەمیکی ئەو خانمە هونەرمەندەن:
لۆرکێ لۆرکێ
گولێ وەی نار وەی نارێ
ھەی بەردە بەردە
لێلێ وەسۆ
گوڵ شێنی شێنی
یار حەلیمێ
محەمەدێ ڕۆمی
لێلێ ئێمۆ
لێ داێ
لێلێ سوارۆ
ئەی دەلال
مێرەمێ

ن- سەرکەوت بورهان