مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو جەعفەر تۆڤی دەكات


به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو جەعفەر تۆڤی

به‌داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان، کادیری دێرینی پارتیمان و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول (جەعفەر حەجی محەمەد) ناوسراو بە (جەعفەر تۆڤی)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببه‌خشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات...

انا لله وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان