ڤیدیۆ.. پشیله‌یه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ شه‌ش سه‌گ ده‌كات

كامیراكانی چاودێری،له‌ ناوچه‌ی بیرمی وڵاتی روسیا، شه‌ڕێكی نا دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌ نێوان كۆمه‌ڵی سه‌گ و پشیله‌یه‌ك تۆماركردووه‌.

سه‌ره‌تا پشیله‌كه‌، له‌ ژێر ئۆتۆمبیلێك خۆی حه‌شارده‌دات ، دوایی زۆر به‌ بوێرانه‌، له‌ ژێر ئۆتۆمبیله‌كه‌ ،دێته‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌نگاری  شه‌ش سه‌گه‌كه‌ بوویه‌وه‌.

پشیله‌كه زیره‌كانه‌ توانی به‌رگری له‌ خۆی بكات ، كاتێ چووه‌ سه‌ر كورسییه‌ك ، ئازایانه‌ شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی هاووڵاتییه‌ك به‌ هات و هاواركردنه‌وه‌، سه‌گه‌كانی له‌ پشیله‌كه‌ دوور خسته‌وه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر – سپۆتینك