منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان به‌هۆی درێژی ددانیيه‌وه‌ ناوی چووه‌ نێو فه‌رهه‌نگی گینیس

منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان به‌هۆی  درێژی ددانێكی، ناوی چووه‌ نێو فه‌رهه‌نگی  گینس بۆ ژماره‌پێوانه‌ییه‌كان .

ماڵپه‌ری  "گینیس" بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان  رایگه‌یاند" دوای ده‌رهێنانی ددانێكی منداڵیكی كه‌نه‌دی به‌ناوی (بوڵتن) ته‌مه‌ن 10ساڵ، درێژی ددانه‌كه‌ی 94 ئینج بوو ناوی له‌ فه‌رهه‌نگی گینیس  تۆماركرا.

ئه‌و دكتۆره‌ی ددانی منداڵه‌كه‌ی ده‌رهێناوه‌ ناوی (بوسیرت)-ه‌ ده‌ڵێت" كاتێ ددانی ئه‌م منداڵه‌م هه‌ڵكێشا ، درێژییه‌كه‌ی ئاسایی نه‌بوو ، كاتێ پێوامان درێژییه‌كه‌ی 94 ئینج بوو، بۆیه‌ ماییه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ ،كه‌ ددانی مرۆڤ  به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ درێژ بێت ".

جیسیكا، كه‌باوكی بۆڵتنه‌ ده‌ڵێت " كوڕه‌كه‌م له‌ پۆلی پێنجه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌، ئێستا زۆر دڵخۆشه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی چۆته‌ نێو فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ تۆماری ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان.

1133

ئا- كامران

ژێده‌ر – رۆتانا