ناوه‌ندی فێتچ رێتینگ: دۆخی بانكه‌كانی توركیا مه‌ترسیداره‌

به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی له‌كاروباری بانكی ناوه‌ندی بانكه‌كانی توركیا رووبه‌رووی كێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

ناوه‌ندی فێتچ رێتینگ راپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ئابووری توركیا به‌ تایبه‌تی دۆخی بانكه‌كانی توركیاوه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ناوه‌ندی فێتج ریتینگ له‌و راپۆرته‌دا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ قه‌یرانی دارایی له‌ توركیا به‌رده‌وامه‌ و به‌ هۆی ناسه‌قامگیری سیاسییه‌وه‌ حكوومه‌ت توانای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی نییه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانییه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ كاروباری بانكی ناوه‌ندی توركیا و گۆڕینی چه‌ندین سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی له‌ توركیا له‌ماوه‌ی 3 مانگدا، بانكه‌كانی توركیا رووبه‌رووی كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناتوانن سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.

ئا: ئه‌رده‌لان گۆران