لە خولی یانە پاڵەوانەکان مانچستەر سیتی بە زەحمەت سهركهوتنيَكی به‌سه‌ر بروسیا دۆرتمۆند تۆماركرد
7/4/2021 - 09:27
لە یاری چووندا له قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانه‌ی مانچستەر سیتی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر بروسیا دۆرتمۆند تۆماركرد
مانچسته‌ر سیتی براوه‌ی یارییه‌كه بوو به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك . گۆله‌كانی سیتی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان کیڤن دیبرۆین و فیل فۆدین لە خولەکەکانی 19 و 90 تۆماركران، گۆله‌كه‌ی بروسیا دۆرتمۆندیش له‌لایه‌ن یاریزان مارکۆ ریوس لە خولەکی 84 تۆماركرا .
یاری گه‌ڕانه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو یانه له14 ى 4 ى 2021 لە یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک تایبه‌ت به‌یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به‌رێوه‌ده‌چێت.