باڵیۆزی ئەندەنوسیا بۆ سه‌رۆك بارزانی: خوازیاری فراوانكردنی پەیوەندی و دروستكردنی دەرفەتی سەرمایەگوزارین لە هەرێم

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق دەكات


ڕۆژی چوارشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێلمار ئیوان لوبیس باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە زەینول ئیدریس یونس كونسوڵی ئەندەنووسیا لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق سەرسامیی خۆی بە سروشتی جوانی كوردستان و سەقامگیریی و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان نیشان دا و، ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی خوازیاری فراوانكردنی پەیوەندی و دروستكردنی دەرفەتی سەرمایەگوزارییە لە هەرێمی كوردستان.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی شاندی میوانی كرد و پێشوازی لە فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەندەنوسیا كرد لە بوارە جیاجیاكاندا.

1