د.سامان بەرزنجی: پێشنیاری قەدەغەی هاتووچۆی سنوردارمان بۆ لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا كردووە

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە باس دەكرێت ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێبكرێت.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان به‌ كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان، ئێمه‌ وه‌ك وەزارەتی تەندروستی پێشنیاری قەدەغەی هاتووچۆی سنورداریمان بۆ لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا كردووە.

وەزیری تەندروستی گوتیشی: لە كۆبوونەوەی داهاتوو لە لێژنەی باڵای كۆڕۆنا گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت و بڕیاری لە بارەوە دەدرێت، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە كە باس دەكرێت ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێبكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئەوە تەنها پێشنیارە و هێشتا نەبووەتە بڕیار.