سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سه‌رۆكی ئیكوادۆر ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌رۆكی ئیكوادۆر ده‌كات له‌ پشتگیری كردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگدان به‌ بڕیاری شه‌ش سه‌د و هه‌شتاو هه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئایاشی نێوده‌وڵه‌تی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بە مەبەستی رادەستکردنی نامەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لێنین مۆرێنینۆ سەرۆکی کۆماری ئێکوادۆر سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئێکوادۆر لە یەکێتی ئەوروپایان کرد و لە لایەن ئیزابێل ئالبۆرنۆز پێشوازیان لێکرا.

دووپاتی كرده‌وه‌ لە نامەکەیاندا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی حکومەت و گەلی ئێکوادۆر دەکات بۆ رۆڵی بەرچاویان لە دەنگدان بە بڕیاری شه‌ش سه‌د و هه‌شتاو هه‌شتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی نه‌واى ئارام و ناوچه‌ى دژه‌ فڕین لە ساڵی هه‌زارو نۆسه‌د و نه‌وه‌د یه‌ك، گوتیشی، هەر لە میانەی دیدارەکەدا پەرتۆکێکیان لە سەر کوردستان پێشکەش بە خاتوو ئالبۆرنۆز کرد.

هەر بەو بۆنەیەوە لە چەند رۆژی رابردوو نامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانمان گەیاندە سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و پۆرتوگال.

جێگەی ئاماژەپێدانە کە هەر سێ وڵاتی بەلجیکا و ئێکوادۆر و پۆرتوگال هاوشان لە گەڵ بەشێک لە ئەندامانی هەمیشەیی دەنگیان بە بڕیاری شه‌ش سه‌د و هه‌شتاو هه‌شتی پێشنیارکراوی فەرانسا دا بۆ پاراستنی هەرێمی کورستان دا.